|
|
|||||||
| | |||||||
![]() هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که ڕۆژی دوو شه‌ممه ٢٣ی ٤ی ٢٠١٢ مه‌راسیمی به‌خاکسپاردن هه‌روه‌ها پرسه‌ی ماته‌مینی بۆ کاک فه‌رهاد جه‌هانگیری له وڵاتی سوێد له شاری لینشوپینگ ده‌به‌سترێت! زیاتر بخوێنه‌وه ![]() به‌داخ و غه‌مێکی زۆر هه‌واڵی کۆچی‌دوایی کاک فه‌رهاد جه‌هانگیریمان پێگه‌یشت. کۆچیی کاک فه‌رهاد نه‌ک ته‌نها بوو به هۆکاری غه‌م و په‌ژاره بۆ خزمان و هاوڕێ و ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی، کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له شاری لینشوپینگ هاوڕێیه‌کی دێرینی خۆی له‌ده‌ستدا. کاک فه‌رهاد چه‌ندین جار له کۆبوونه‌وه‌کاندا هاوپشتی و هاوکاری خۆی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی ڕاده‌گه‌یاند. زیاتر بخوێنه‌وه 2012-04-16 10:55:51 ![]() به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه له ڕۆژی ١٤ی ئه‌پریل هه‌واڵی کۆچی‌دوایی کاک فه‌رهادی جه‌هانگیریمان پێگه‌یشت. زیاتر بخوێنه‌وه ![]() ڕۆژین، لینشوپینگ، ڕۆژی هه‌ینی، ٣٠ی ٣ی ٢٠١٢ و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ری سالی کوردی، کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی، به‌هاوکاری کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانی لینشوپینگ ساز ده‌کرێ. زیاتر بخوێنه‌وه ئه‌مڕۆ ٢٦ی مانگ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له لینشوپینگ (Knektgatan) کۆبوونه‌وه. زیاتر بخوێنه‌وه ![]() په‌یڕه و پرۆگرامی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی، لینشوپینگ، ئاماده‌کراو بۆ ماڵپه‌ڕی ڕۆژین، به دوو زاراوه‌ی کورمانجی و سۆرانی! زیاتر بخوێنه‌وه ![]() دوای به‌ستنی کۆنگره و هه‌ڵبژرادنی ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوبه‌ران بۆ کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی، ئه‌مڕۆ ڕۆژینی ساڵنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی بلاو کرایه‌وه. زیاتر بخوێنه‌وه 2012-01-19 21:12:32 کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ١٩ی مانگی ١، ئه‌ندامانی تازه هه‌ڵبژێردراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی شاری لینشوپینگ کۆبوونه‌وه. زیاتر بخوێنه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کورد، ناوی کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی له شاری لینشوپینگ) له وڵاتی سوێد! کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی له‌و کوردانه پێکهاتووه که شاری لینشوپینگ و ده‌وروبه‌ری ده‌ژین. کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری سه‌ربه‌خۆیه، سه‌ربه‌یچ ڕێکخراوێکی سیاسی نییه، به‌ڵام ئه‌ندامانی ده‌توانن، ئه‌ندام، نوێنه‌ر، لایه‌نگری هێزه سیاسییه کوردستانیه‌کان بن. کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی هاوکاری کوردانی په‌نابه‌ر ده‌کات، هاوکاری ئه‌و که‌سانه ده‌کات که تازه دێن بۆ وڵاتی سوێد، ئه‌وانه‌ش که ده‌مێکه له وڵاتی سوێد نیشته‌جێن. ژماره‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان ده‌گاته نزیکه‌ی ٤٥٠ ئه‌ندام، ٢٤٣ له‌وانه لاون، ئه‌وانی ته‌مه‌نیان زۆرتره! مێژووی کۆمه‌ڵه‌که‌مان، کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٨٠. ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی - زیاتر ده‌نووسرێ |
|
|
|
||||
|
ڕۆژین/ کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی هه‌موو مافه‌کانی ماڵپه‌ڕی ڕۆژین پارێزراوه به ماڵپه‌ڕه‌که خۆی! |
|||||||